فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نارەزایەتیە سەرتاسەریەکان لە ئیران بەردەوامن
چوارشەممە ۱۸-۰۸-۱۴۰۱   |  09-11-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی زاهیدان له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران مانیان گرت و خوێندكارانی زانكۆ له‌ چه‌ند شاری ئێران دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه‌.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی زاهیدان له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ئاست كومه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌رانی خاش، دووكانه‌كانیان داخست و مانیان گرت.
هه‌روه‌ها خوێندكاران له‌شاره‌كانی سنه‌، كامیاران و ئه‌هواز دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌ و خوازیاری ئازادی هاوڕێكانیان بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خوێندكارانی زانكۆكانی شه‌ریف، سه‌نعه‌تی ورمێ، زانیاری پزیشكی كوردستان، به‌هه‌شتی و زانكۆی ده‌ماوه‌ند به‌ مانگرتن، كه‌لاسه‌كانی ده‌رسیان داخست و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه‌ و خوازیاری وه‌لانانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی له‌ زانكۆكان و ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.