فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نارەزایەتی خەلکی گوندەکانی سەر بە شاری شنۆ
شەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۱   |  04-06-2022

بە مەبەستی دانانی پەیەگا و بنکەی نیزامی لە گوندەکانی سەر بە شاری شنۆ، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سپای پاسدارانی رژیم لەو گوندانە بە زۆر هەوڵی زەوتکردنی زەویی خەڵک دەدات.
لە گوندی “دێشەمس”ـی سەر بە شاری شنۆ هێزەکانی ڕێژیم زەویی ماڵێکی ئەو گوندەیان زەوت کردووە و دەیانەوێت پایەگای لێ دروست بکەن، بەڵام خاوەن زەوی و تێکڕای خەڵکی گوندەکە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم بە بیانووی دابینکردنی ئاوەدانی و ئەمنییەت دەیانەوێت لەو گوندە پایەگا ساز بکەن، بەڵام خەڵکی ئەو گوندە زۆر بە توندی رایانگەیاندوە کە هیچ پێویستییەکیان بە بوونی پایەگا لە گوندەکەیان نییە. سپای پاسداران بە ئامانجی میلیتاریزەکردنی کوردستان تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت، بە بڵاوەپێکردنی هێزە سەرکوتکەرەکانی، هەوڵ دەدات هەموو گەڕەک و شار و گوند و بەرزاییەکانی کوردستان کۆنترۆڵ بکات.