نارەزایەتی دانیشتووانی چەندین گوند لە شاری شادگان
سێشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۱   |  09-08-2022
ڕۆژی شەممە١٥ی گەلاوێژ، دانیشتووانی چەندین گوندی شاری شادگان”ی سەر بە پارێزگای ئەهواز سەبارەت بە پچڕانی چەند کاتژمێریی بەرق لە بەردەم ئیدارەی بەرقی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
بەرقی چەندین گوندی ئەو شارە سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە بۆ ماوەی دە کاتژمێر پچڕاوە و گەرمای لەڕادەبەدەر بووەتە هۆی ئازاری هاووڵاتییان.تۆڕ و دامەزراوەکانی بەرق لە شاری شادگان بە شێوەیەکی ستاندارد دروست نەکراون و بەرپرسانی پەیوەندیداری ڕژیمیش گرینگییەکی ئەوتۆ بە هێڵەکانی بەرق نادەن، بە جۆرێک کە بە کەمترین هۆکاری وەک نم و پیسی هەوا بەرق لەو شارە دەپچڕێت.