بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە شاری گوێکتەپەی مەهابادەوە بەدەستمان گەیشتوون، لە دوای ئەوەیکە ۹ بنکەی نانەواخانە لەم شارە کراوەیە و هەر کامەیان ڕۆژانە دەبێ ۶ فەردە ئاردی ۴۰ کیلۆیی بکەنه نان، بەڵام دوو دانە لەو بنکانە بەهۆی ئەوەیکە سەر بە ڕژیمن، لە دانی نان بە خەڵک خۆ دەپارێزن و ئاردەکەی لە بازاڕی ئازاد بە قیمەتی چەند بەرابر دەفرۆشنەوە .
خاوەنی یەکێک لەو بنکانە بەناوی ”م .ج” ، ئەندامی سپای پاسدارانە کە کێشی نانەکەی بە جێگای ۱۳۰ گڕەم، ۷۵ گڕەمە و بە ئاشکرا خەریکی دزی لە خەڵکە و نیوەی زیاتری پشکی ئاردە دابەشکراوەکەی دەفرۆشێت .
ئەوی دیکەش بە ناوی ”ڕ.ی” کەسی نزیکی سەرۆکی ئیدارەی سەنعەت و کانگای “مەهاباد”ە، ڕۆژانە تەنیا یەک فەردە ئارد دەکاتە نان و ۵ فەردەکەی دیکەش بە ئازاد دەفرۆشێت و هیچ وڵامی خەڵکیش ناداتەوە و ئیدارە پێوەندیدارەکانیش بەهۆی پارتیبازی کاریان پێی نییە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە خەڵک دەڵێن دەبێ چەندین کاتژمێر لە سەفی نانەواخانەدا دەبێ چاوەڕێی وەرگرتنی نانی ڕۆژانەدا بین.