فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناسنامەی ١٢ کەسیتر لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکاندا
شەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۱   |  15-10-2022

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناسناوی ١٢ هاووڵاتی دیكه‌ کە له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رژیمەوە له‌شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره‌، ئاشکرا کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌هریار شه‌مسب” خوێندكاری زانكۆی ئازادی تاران، “محه‌ممه‌د موحسین نه‌داف” دوكترای كۆمه‌ڵناسی زانكۆی تاران و “محه‌ممه‌د جه‌واهێری” خوێندكاری زانكۆی تاران، “ماهان خودادووست” خه‌ڵكی قوروه‌، “سه‌مه‌د په‌رته‌وی” و “جه‌عفه‌ر ئه‌میری” هونەرمه‌ندانی خه‌ڵكی كرماشان، “سۆران خزری” و هاوسه‌ره‌كه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی، “دیاكۆ ئیبراهیمی” و “شوانه بازه‌رگان” خه‌ڵكی پیرانشار، له‌شاری بۆكان “شۆڕش میرانی“، له‌ شاری شنۆ “حه‌سه‌ن نادری” له‌ شاری كامیاران “سالار ئه‌حمه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره‌.