فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نالەبار بوونی بارودۆخی جەستەیی پەرهام پەروەری لە زیندانی ئێرانشار
سێشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۳   |  08-10-2024

پەرهام پەروەری، لاوی وەرزشوانی خەڵکی شاری سەقز کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە تاران دەستبەسەر کرابوو و سەرجەم حوکمی ١٥ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێندرابوو و دوای ماوەی یەک ساڵ و چوار مانگ بەشێوەی نهێنی بۆ پارێزگای سیستان و بەلووچستان دوور خرابۆوە، لە بارودۆخێکی ئەستەمی دەروونی و جەستەییدا بەسەر دەبات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرهام پەروەری کە دەچێتە نێو سێیەمین ساڵی دەستبەسەرکران و بەندکرانییەوە، بە بێ دەستڕاگەیشتن بە مافی مەەرەخەسی تەنانەت بۆ یەک ڕۆژ، لەحاڵێکدا لە زیندانی ئیرانشاری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بەسەر دەبات کە لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە و بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بەهۆی دەستڕانەگەیشتن و دووریی مەودای نێوانیان تا ئێرانشار هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی منداڵەکەیان نییە و هەر ئەوە نیگەرانیی جددیی ئەو بنەماڵە لەسەر بارودۆخی تەندروستیی پەرهامی لێکەوتۆتەوە. شایانی باسە، پەرهام پەروەری لە زیندانی ئێرانشار، بە بێ ڕەچاوکردنی ماددەی جیاکردنەوەی بەندکراوان، لە ناو بەندکراوانی سزا ئاساییەکان و تاوانبارە مەترسیدارەکاندا ڕاگیراوە.