فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نامەی ئێعتڕازی شەش بەندکراوی سیاسی ژن بە ئێعدامی بەندکراوان لە زیندانەکانی ئێران
دوشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۲   |  08-05-2023

شەش بەندکراوی سیاسی ژن لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی نامەیەکەوە لە زیندانی ئێڤین، لە ئاست ڕەوتی چوونەسەرەوەی ئێعدامەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە بەشێک لە نامەی ئەم شەش بەندکراوە “گولڕۆخ ئیرایی، زۆهرە سەرڤ، نەسرین جەوادی، سپیدە قولیان، بەهارە هێدایەت و نەرگس محەممەدی” هاتووە: تاوانبارکردنی خەڵک بە “فیساد و فی ئەرز” و “موحاربە” و بەکردەوە دەرهێنانی ئەم حوکمانە لە سەرتاسەری وڵات لە سیستان و بەلوچستان تا کوردستان و خوزستان و تاران، شتێک نییە جگە لە ترسی سەرانی ڕژیم و هیچ ڕواڵەتێکی یاسایی نییە و بە دوور لە هەر چەشنە ئەخلاق و کردارێکە. لەدرێژەی ئەم نا مەیەدا هاتووە: بەردەوامی و بەکردەوە دەرهێنانی خێرای ئەم حوکمانە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، نیشانە هەوڵی ڕژیم بۆ سەرکوتی خەڵک و پێکهێنانی فەزای ترس و تۆقاندنە لە کۆمەڵگا. هەروەها نووسیویانە، ئەم ئێعدامانە نیشانەی توندووتیژی ئاشکرای دەسەڵاتە بۆ ئەوەیکە نیشان بدات هێشتا هەروا بەهێزە کە ئەمە هەموو خەڵکی ئێران و جیهان دەزانن شتێکی درۆینە و پووشاڵییە.