لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، ٣ ڕووداوی کرێکاری بەهۆی ماندووییەتی و زێدەکاریی بێ حەقدەست ڕویداووە.
بە هۆی پشتیوانی نەکردنی دەوڵەت لە کرێکاران، خاوەنکاران، کرێکاران بە زێدەکاری بێ حەقدەست ناچار دەکەن.
بەپێی ماددەی ٥١ی یاسای کار، سەعاتی کارکردنی کرێکار لەماوەی ٢٤ سەعاتدا دەبێت ٨ سەعات بێت و لە حەفتەکەدا کرێکارێک ٤٤ سەعات کار بکات.
شایانی باسە لەئێستادا کرێکارانی شارەدارییەکان، لە لایەن خاوەنکارانەوە بە زێدەکاریی بێ حەقدەست ناچار دەکرێن و ئەگەر کرێکارێک لە زێدەکاری بێ حەقدەست سەرپێچی بکات، لە لایەن خاوەنکارەوە حەقدەستی ڕۆژەکەی بۆ حیساب ناکرێ.
لە حاڵێکدا کە هێڵی هەژاری گەیشتووەتە سەرووی ١٠ ملیۆن تمەن، کرێکارانی شارەدارییەکان بە حەقدەستی ٤ میلیون تمەنەوە خەریکی کارن و ناچارن بۆ بژیوی ژیانیان ڕوو لە زێدەکاری بکەن.