فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژ به‌ ده‌وڵه‌ت له‌ سوریه بەردەوامە
چوارشەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۲   |  30-08-2023

ڕۆژی سیشه‌ممه‌ ٧ی خه‌رمانان، به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ شاره‌كانی باشووری سوریە بۆ چه‌ندمین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ بارودۆخی نالەباری ژیانیان ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌شار ‌ئه‌سه‌د بوون.
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی باشووری سوریە پاش چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌ستی پێكرد و ورده‌ ورده‌ بۆ شاره‌كانی ده‌رعا و ده‌یره‌زور ته‌شه‌نه‌ی كرد. ناڕازیان خوازیاری چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ کۆماری ئیسلامی و تۆركیه‌ له‌ سوریە و ده‌ست له‌كار كیشانه‌وه‌ی به‌شار ‌ئه‌سه‌د و به‌رێوه‌ چونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌ ژێر چاودێری ڕیكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بوون.