فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خەڵکی عیراق دژ بە ڕژیمی ئیسلامی بەردەوامن
یەکشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۱   |  02-10-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی عێراق دژبه هەموو دەسەڵاتدارانی گەندەڵی عێڕاق و‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ کاروباری ئەو وڵاته‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
خه‌ڵكی ناڕازی عێراق له‌ شاری به‌غدا و زۆربەی شارەکانی باشوور و ناوەندی عێڕاق وەک ناسریە و نەجەف و بەسرە له‌ ساڵیادی سه‌رهه‌ڵدانی راپەڕینی “ئۆكتوبه‌ری ٢٠١٩”ا به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی ” ئێران بۆ ده‌ره‌و، عێراق ئازاده‌ ئازاد‌” و “ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی تێكده‌ری ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه‌” خوازیاری یه‌كده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی خەڵکی عێراقیه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ خۆپێشانده‌ران تا كاتی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوونیان بوو. ئەو جۆپیشاندانانە بەردەوام دەبێ.