فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی ئێران دژبه‌ ئێعدامی به‌ندكراوان
پێنجشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۲   |  18-05-2023

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی گوڵان، خه‌ڵكی شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “مه‌جید كازمی”، “سه‌عید یه‌عقووبی” و “ساڵح میرهاشمی” دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و له‌ ئیسفه‌هان خه‌ڵك به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ده‌ستگرد كۆبوونه‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی بەدەستمان گەیشتوون، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج و ئیسفهان دژبه‌ ڕژیمی جینایەتکاری كۆماری ئیسلامی دروشمیان وتەوە و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی. هه‌روه‌ها له‌ شاری ئیسفه‌هان هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان داوه‌. به‌كاتی شه‌و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیسفه‌هان له‌به‌رده‌م زیندانی ده‌ستگرد كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ برد به‌ڵام هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كرد.