فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕهزایهتی خوێندكاران له چهند زانكۆی ئێران بەردەوامە
پێنجشەممە ۲۴-۰۹-۱۴۰۱   |  15-12-2022

ڕۆژی سێشهممه ٢٢ی سهرماوهز، خوێندكارانی زانكۆ لهشارهكانی تهورێز، ئههواز و تاران له ناڕهزایهتی به سهپاندنی حوكمی ئێعدام بهسهر دهستبهسهركراواندا كۆبوونهوه‌.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، خوێندكارانی زانكۆی “علووم و تهحقێقات”ی تاران دژبه ئێعدامی بهندكراوانی سیاسی كۆبوونهوه و دروشمی نا بۆ سێدارهیان بهرزكردهوه، ههروهها خوێندكارانی زانكۆی “سووره”ی تاران وێڕای ههڕهشهی بهرپرسانی حهراسهت، لهناوهندی زانكۆ كۆبوونهوه و دژبه دهسهڵاتی سهركوتگهر دروشمیان وتهوه، خوێندكارانی زانكۆی چهمرانی ئههواز له ڕێپێوانێكی ناڕهزایهتییدا سهركوتی خوێناوی خۆپێشاندهران، ناڕوونی چارهنووسی دهستبهسهركراوان و لهسێدارهدانی بهندكراوانی سیاسیان به توندی مهحكووم كرد، لهلایهكی دیكهوه خوێندكارانی زانكۆی تهورێز له كۆبوونهوهیهكی گهورهدا سهپاندنی حوكمی ئێعدام بهسهر دكتۆر “قهرهحهسهنلوو” و چهندین بهندكراوی سیاسی دیكهیان به توندی مهحكووم كرد و له ناوهندی زانكۆ به بهدستهوهگرتنی پلاكارد و وتنهوهی دروشم ڕێپێوانی ناڕهزایهتییان بهڕێوهبرد.