ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئۆستانی ئیلام له‌ئاست گرانی كرێماڵ
شەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۱   |  25-06-2022
دانیشتووانی ئۆستانی ئیلام له ئاست گرانی كرێماڵ ناڕازین و ده‌ڵێن: له نێوان ساڵه‌كانی ١٣٨٤ و ١٤٠٠ی هه‌تاوی نرخی كرێماڵ ١٦ هێنده چووه‌ته‌سه‌ره‌وه، به‌ڵام داهاتی خه‌ڵك هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و ناتوانن كرێماڵ بده‌ن و به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك ڕوویان له ناوچه حاشیه‌نشینه‌كان و گونده‌كان كردووه.
به پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی ڕژیم، شاری تاران له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی ١٣٨٤ بۆ ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كرێماڵ زۆرترین به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و پاشان شاره‌كانی قوم و ئه‌راك له پله‌كانی دووهه‌م و سێهه‌مدا جێیان گرتووه. ئۆستانی ئیلام‌یش به‌هۆی به‌رزی ئاستی بێكاری و هه‌ژاری له خراپترین دۆخدایه و دانیشتووانه‌كه‌ی له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.