ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی میراوا سه‌ر به شاری سه‌لاس باوه‌جانی
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی میراوا سه‌ر به شاری سه‌لاس باوه‌جانی بە هۆی کێشەی كه‌م ئاوی و پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری بایه‌خدانی به‌رپرسانی ئیداری ئۆستانی كرماشان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
خه‌ڵكی تووڕە و ناڕازی ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی په‌تای “وه‌با” بنه‌ماڵه‌كانمان له مه‌ترسی تووشبوون به‌و نه‌خووشیه‌دان، چونكە ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك له ناوچه‌كه نییه و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ خه‌ڵك دابین ده‌كرێت زۆر پیسه و به‌كاری خواردنه‌وه نایه‌ت. ناڕازییان ڕایانگه‌یاند؛ كه ئه‌گه‌ر به زووترین كات ئاوی پاك و خاوێنیان بۆ دابین نەکرێت له ناوه‌ندی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەرێوە دەبەن.