فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی گرێبه‌ستی میترۆی تاران
یەکشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۱   |  22-05-2022

كرێكارانی شێركه‌تی ڕێگای ئاسنی میترۆی تاران، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گوڵان به‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری گۆڕینی دۆخی پیشه‌ییان له‌ گرێبه‌ستیه‌وه‌ بۆ فه‌رمی بوون داوای دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بژێوی ژیانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی گرێبه‌ستی میترۆی تاران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌شێوه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ شێركه‌ته‌ په‌یمانكاریه‌كاندا كاریان كردووه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان كه‌ له‌ لایه‌ن شێركه‌ته‌ په‌یمانكاریه‌كانه‌وه‌ له‌ به‌شی میترۆی شاره‌كاندا سه‌رقاڵی كاركردنن و هیچ جۆره‌ ئه‌منییه‌تێكی پیشه‌ییان نییه‌ و به‌رده‌وام مه‌ترسی بێكاربوونیان له‌سه‌ره‌.