ناڕه‌زایه‌تی هەڵسووراوانی ژینگه پارێز لە ئیلام
سێشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۱   |  09-08-2022
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، ژینگه پارێزانی ئوستانی ئیلام له‌ئاست سووتاندنی مازۆت له پاڵاوگه‌ی ئیلام كه بووه‌ته هۆی پیسبوونی كه‌ش و هه‌وای ئه‌و ئوستانه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و پاڵاوگه‌یه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین جار له‌ئاست پیسكردنی كه‌ش و هه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌وه و زه‌ره‌ر و زیانێك كه به ژینگه و سرووشتی ده‌گه‌یه‌نێت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به داواكارییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
