فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی ژینگه‌پارێزی شاری پاوه‌
شەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۱   |  02-07-2022

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی پووشپه‌ڕ، ژینگه‌پارێزانی شاری پاوه‌ له‌ئاست بارودۆخی سیسته‌می خراپی ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ڕێگری كردن له‌ تێكه‌ڵبوونی ئاوڕۆی ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ ئاوی چۆم و زه‌ویه‌ كشتووكاڵییه‌كانی ناوچه‌كه‌ بوون.

به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزانی شاری پاوه‌، ئاوه‌رۆی ئه‌و شاره‌ تێكه‌ڵی چۆمی شاره‌كه‌ ده‌بێت و ده‌ڕژێته‌ نێو زه‌وی كه‌شاوه‌رزی خه‌ڵك و به‌رهه‌می كشتووكاڵی باخات و سه‌وزه‌ی ناوچه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی پیس ده‌كات. به‌ پیسبوونی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییانه‌ ته‌ندرووستی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان نه‌خۆشی وه‌كوو “وه‌با” و نه‌خۆشییه‌كانی ده‌زگای گه‌وارش.