ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، ژینگه‌پارێزانی ئۆستانی ئیلام له‌ئاست وشكبوونی چۆمی “گاماسیاو” به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كانی دیكه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و هۆكاره‌كه‌یان بۆ ناكاراهمهیی ڕژیم له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو زانی.
به‌پێی ڕاپۆرتەکان، چۆمی “گاماسیاو” و “ته‌نگی برنجان”ی ئیلام خه‌رێكه دوا هه‌ناسه‌كانی ده‌كێشێت و به هه‌زاران ماسی خه‌رێكه له‌ناو ده‌چن. به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزانی ئۆستانی ئیلام، چۆمی “گاماسیاو” به‌درێژایی مێژوو نه‌خشێكی گرینگی له دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و كه‌شاوه‌رزی دانیشتووانی ناوچه‌كه و ڕاگرتنی ئێكۆسیستمی ئۆستان بووه، به‌ڵام به هۆی سیاسەتەکانی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی خه‌رێكه وشك ده‌بێت و زیانێكی گه‌وره به دانیشتووان و ژینگه‌ی ئۆستان ده‌گه‌ینێت.