ناڕونی چارەنووسی دوو بەندکراوی سیاسی
یەکشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۰   |  06-03-2022
دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی گوندی “پەسوێ” سەر بە شاری پیرانشار بەناوەکانی “ئەنوەر شێخە” و “لوقمان عەزیزی” ماوەی ٤مانگ و ١٠ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەسبەسەر کراون.
جێی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان ئاشکرا نەکراوە. ئەو دوو بەندکراوە سیاسیە، لە کاتی دەسبەسەرکرانیانەوە هەتا ئێستا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون و هەروەها لە تۆمەتی وەپاڵنراوی ئەو دوو بەنکراوە زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.