فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕوونبوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار
یەکشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۰   |  13-02-2022

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی “ئەنوەر شێخە” هاووڵاتیی ٤٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “پەسوێ”ی سەر بە شاری پیرانشار، ناوبراو هێشتا لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها مافی هەبوونی پارێزەر بێبەرییە.
ناوەندە ئەمنییەتییەکانی پیرانشار بنەماڵەی “ئەنوەر شێخە”یان ئاگادار کردووەتەوە کە ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراوە و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی ئامادە کرانی ئەم هەواڵە، زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەنوەر شێخە لەبەر دەستدا نییە