فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد
چوارشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۲   |  27-09-2023

سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی دڕندانەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندێشە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە. ناڕوونیی چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتیە لاوەی خەڵکی شاری مەهاباد کە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراون، نیگەرانی لێ کەوتووەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مەهاباد، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە لەسەر بارودۆخی کوڕەکانیان هیچ ئەنجامێکی نەبووە. ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندێشە، بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانان لە ماڵەکانی خۆیان لە گەڕەکی گۆڕەپانی ئیستقلالی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزیکردن دەستبەسەر کران. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندێشە لەبەردەستدانییە.