فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕوونیی چارەنووسی مێرمنداڵێکی دەسبەسەرکراو دوای سێ مانگ
سێشەممە ۲۹-۰۹-۱۴۰۱   |  20-12-2022

مێرمنداڵێکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار پاش تێپەربوونی نزیکەی سێ مانگ لە دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە، چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی سەرماوەز، کەیوان قوربانی ‌نژاد، تەمەن ١٥ساڵان و خەڵکی شاری پیرانشار، نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و ئەوەش نیگەرانیی زۆری بۆ بنەماڵەکەی دروست کردووە.

هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیی لە کوردستان بە بەردەوامی بەبێ هیچ هۆکارێک  هەڵدەکوتنە سەر هاووڵاتیان و دەسبەسەر و دەیانڕفێنن.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە دوای بەدواداچوونی بنەماڵەی دەسبەسەرکراوان هیچ وڵامێکیان پێ نادرێتەوە و نازانن چارەنووسی منداڵەکانیان چی لێ دێت، نزیکەی سێ مانگە بنەماڵەی کەیوان قوربانی‌نژاد هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی ڕۆکەیان نییە و هیچ ناوەندێکی ڕژیمیش وڵامیان نادەنەوە.