فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕوونیی چارەنووسی پووریا جەواهیری هاوکات لەگەڵ ئەشکەنجە، سیناریۆسازی و دانپێدانانی زۆرەملێ
چوارشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۲   |  12-04-2023

پووریا جەواهیری، کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران زیاتر لە چوار مانگە بە تۆمەتی “موحارەبە» دەستبەسەر کراوە و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە. ناوبراو لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١دا لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری سوپای پاسداران لە سنە بۆ بەندیخانەی ڕژیم لە شاری کامیاران گواستراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا ناچار کراوە لە سیناریۆیەکی ئەمنییەتیی ناوەندی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری کامیاراندا بەشداری بکات و ڕۆڵ لە سیناریۆسازی کوشتنی کەسێکدا بگێڕێت، ئەم کارەش بە مەبەستی دۆسیەسازی بە دژی ناوبراو کراوە بۆ ئەوەی تۆمەتی ئەوە بدەنە پاڵی کە لە کوشتنی ئەندامێکی هێزە حکوومەتییەکاندا دەستی هەبووە.

پێشتریش لە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١دا هەواڵی کوژرانی بەسیجییەک بە ناوی ڕەزا ئازەربار لە شاری کامیاران لەلایەن ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکانەوە بڵاو کرایەوە و دواتر ڕایانگەیاند کە پووریا جەواهیری ئەو بەسیجییەی کوشتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەپێی قسەکانی حسێن جەواهیری، باوکی پووریا، کوڕەکەی لەو ڕۆژەدا لە گوند سەرقاڵی کاری دروستکردنی ڕێگا و بان بووە و خەڵکی گوندەکەش ئاگادارن و شایەتی ئەوەن کە لە شاری کامیاراندا نەبووە.