فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕوونی چارەنووسی ئارەش شەریفی دوای ٨٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران
سێشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۲   |  29-08-2023

سەڕەڕای تێپەڕ بوونی دوو مانگ و ٢١ ڕۆژ لە دەستبەسەر بوونی ئارەش شەریفی، خەڵکی گوندی “تەنگەسیر” سەر بە شاری سنە و دانیشتووی مەریوان هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسی ناوبراو بەردەستدا نییە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارەش شەریفی تەمەن ٣٤ ساڵە، لە ماوەی دەستبەسەر بوونی تا ئێستا هیچ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە، لە هەقی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە. ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند، کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی ئارەش شەریفی، بێ وڵام ماوەتەوە و ناوەندەکانی ڕژیم لە مەریوان لە وڵام دانەوە لەسەر ئەم کەیسە بێدەنگن. هەروەها دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی لە بارەی دانانی بارمتە و ئازادکردنی کاتیی ناوبراو هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە. ئارەش شەریفی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردان، لە شاری مەریوان بە هێرشی ژمارەیەک لە هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.