ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لە دوای ڕفاندنیانەوە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
پێنجشەممە ۱۴-۰۲-۱۴۰۲   |  04-05-2023
دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی، جەوانمەرد مام خەسرەوی و تەیفوور سەلیمی بابامیری نزیک بە دە ڕۆژە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراون و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی و چارەنووسییان لەبەردەستدانییە.
هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی کە دراوناتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدانییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان ناڕوونە.
ئەم دوو هاووڵاتییەی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گوڵان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندران.