ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد، دوای ٣٤ ڕۆژ دەستبەسەرکران
چوارشەممە ۳۰-۰۹-۱۴۰۱   |  21-12-2022
هێمن ئەحمەد زادە و ئارمان مەعرووفی، دوای دەستبەسەرکرانیان لە ئاخێزی جەماوەریی شاری مەهاباد، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و هەتا ئێستا هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان بە بنەماڵەکانیانەوە نەگرتووە.
دوای ٣٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی هێمن ئەحمەد زادە و ئارمان مەعرووفی، لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی بەندکراوێک لەوانە دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر یاخود پەیوەندی گرتن بە بنەماڵەوە بێ بەریبوون و شوێنی ڕاگیرانیان بە نادیاری ماوەتەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەر، ئەم دوو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکران.