ناڕوونی چارەنووسی فەریبا زەندکەریمی، مامۆستا و هەڵسووراوی مافەکانی ژنان
چوارشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۲   |  12-04-2023
سەرەڕای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە بەندکرانی فەریبا زەندکەریمی، مامۆستای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە شاری سنە و چالاکی بواری مافەکانی ژنان، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بەوتەی سەرچاوەیکی نزیک لە بنەماڵەی زەندکەریمی، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ وەدەستخستنی زانیاری و هەواڵ سەبارەت بە چارەنووسی کچەکەیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە. فەریبا زەندکەریمی کاتژمێر ٨ی شەوی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرکرا.