ناڕوونی چارەنووسی لاوێکی ڕفێندراوی خەڵکی شاری سنە
دوشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۱   |  12-12-2022
چوار حەوتوو بەسەر ڕفاندنی ئامانج دروزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە. ئامانج دروزی، خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە یەک مانگ بەسەر ڕفاندنی ئەو لاوە تەمەن ٢٠ ساڵە، هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بێ ئەنجام ماوەتەوە.