فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕوونی چارەنووسی ماشەڵڵا کەرەمی باوکی محەممەد مەهدی کەرەمی
سێشەممە ۲۸-۰۶-۱۴۰۲   |  19-09-2023

ماشەڵڵا کەرەمی باوکی محەممەد مەهدی کەرەمی لە شۆڕشی ژینادا لەسێدارە درا، ماوەی یەک مانگە دەستبەسەرکراوە و ئێستا لەدەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کەرەج دایە. شایانی باسە، محەممەد مەهدی کەرەمی کوڕی ماشەڵڵا کەرەمی، پێش لە لەسێدارەدانەکەی هەر لەو دەستەبەرگە بووە و ئێستا باوکی لەوێیە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماشەڵڵا کەرەمی تا ئێستا یەک جار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەی کردووە و مافی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کراوە. ئەم سەرچاوە لە درێژەدا باسی لەوە کرد سیروان کەرەمی یەکێک لە کوڕەکانی ماشەڵڵا کەرەمی و هاوسەرەکەی دایە مەنیژە، لەلایەن ئیتلاعاتەوە لە ژێر گوشاردان هیچ زانیارییەک لەسەر ڕەوتی دۆسیەکەی ماشەڵڵا کەرەمی نەدرکێنن. هەروەها، ئەمیر حوسێن کووهکەن، پارێزەری بنەماڵەی کەرەمی ڕۆژی هەشتی خەرمانان دوای بانگکردنی دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. محەممەد مەهدی کەرەمی لاوی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی بیجاڕ بوو کە لەگەڵ محەممەد حوسەینی بە تۆمەتی کوشتنی ڕووحوڵڵا عەجەمیان ئەندامی بەسیجی ڕژیم، دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر لە ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری پارەکە لەسێدارە دران.