ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پاوە
شەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۰   |  05-03-2022

”سۆران مەحموودی” هاووڵاتی تەمەن ٣٠ساڵی خەڵکی پاوە لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا، لە شاری کرماشان و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوینی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە و ئەمش بنەماڵەکەی دڵ نیگەران کردووە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دەسبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و هەروەها لە تۆمەتی وەپاڵنراوی ناوبراو زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.