ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان
پێنجشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۰   |  10-03-2022
بەتێپەڕینی ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ” عەبدۆڵا ڕوزڕۆخ” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و سەرەڕای بەدواداچوونی چەندین جارەی بنەماڵەی ناوبراو بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوینی راگیران و هەروەها تۆمەتی وەپاڵنرای ناوبراو ئاشکرا نەکراوە
” عەبدۆڵا ڕوزڕۆخ” رێکەوتی ٣٠ی رێبەندانی ئەمساڵ لە دووکانەکەی خۆیدا لە مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە، دەسبەسەرکرابوو. شایانی باسە هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ناوبراو زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.