چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە بە ناوی کەیومەرس لەتیفی، کە ماوەی چەند هەفتەیەکە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەسبەسەر کراوە، چارەنوسی نادیارە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.
“فەرید لەتیفی” برازای کەیومەرس لەتیفی کە چالاکێکی سیاسیە و دانیشتووی وڵاتی ئاڵمانە ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دوو هەفتەیە بە بەردەوامی خوشکەکانی کەیومەرس لەتیفی بانگهەیشتی ئیتلاعات دەکەن و پێیان دەڵێن نابێت هیچ هەواڵێک لەسەر بارودۆخی ناوبراو میدیایی بکەنەوە.
فەرید لەتیفی هەروەها ڕایگەیاندووە هێزەکانی ئیدارە ی ئیتلاعات هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسیان لە خۆشکەکانی کەیومەرس لەتیفی کردووە و وتوویانە لە ئەگەری میدیایی کردنەوەی هەر هەواڵێک لەسەر بارودخی کەیومەرس لەتیفی، هەم کەیومەرس دەکوژین و هەم فەریدی برازای لە ئاڵمان.
شایانی باسە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوینی ڕاگیران و هەروەها تۆمەتی وەپاڵنراوی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.