فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان؛ دەسپێکی مانگرتنی سێ رۆژە لە کوردستان
سێشەممە ۲۹-۰۹-۱۴۰۱   |  20-12-2022

بە دوای بانگەوازی جەماوەریی بۆ مانگرتن و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران بۆ ڕۆژانی ٢٨، ٢٩ و ٣٠ی سەرماوەز، ڕۆژی دووشەمە ٢٨ی سەرماوەز، لە ڕۆژی یەکەمی ئەم مانگرتنانەدا دووکانداران و بازاڕیان لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا مانیان گرت.لە یەکەم ڕۆژی ئەم مانگرتنە سەراسەرییەدا بازاڕیان و دووکاندارانی شارەکانی کوردستان لەوانە سەقز، سنە، کامیاران، ڕوانسەر، پاوە، کۆزەران و ئەیوان غەرب لە هەر سێ پارێزگای کوردستان، کرمانشا و ئیلام دا دووکان و بازاڕەکانی خۆیان داخست و پەیوەست بوون بەم مانگرتنی سەراسەرییەوە. دەست پێکردنەوەی ئەم خولە تازەی مانگرتنە لە حاڵێک دایە کە دووکانداران و بازاڕیان سەرباری هەڕەشە و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم مانگرتنە سەراسەرییەکانی خۆیان بەردەوام درێژە پێدەدەن.