ناڕەزایەتیی بەندکراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین بە دەرکرانی حوکمی ئێعدام لەدژی وەریشە مۆرادی
دوشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۳   |  11-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە بەندکراوانی سیاسی لە زیندانیی ئێڤین، لە بەرامبەر دەرکرانی حوکمی ئێعدام بۆ وریشە مۆرادی، لە حەساری ئەم زیندانە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کۆمەڵێک لە ژنانی بەندکراو لە ناڕەزایی بەرامبەر دەرچوونی حوکمی ئێعدام بۆ بەندکراوی سیاسی “وریشە مۆرادی” لە حەوشەی بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین کۆبوونەوە و دروشمی ناڕەزایەتیان وتەوە.