ناڕەزایەتیی جووتیارانی فەڕانسەیی بە سیاسەتەکانی دەوڵەت
دوشەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۳   |  06-01-2025
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ناوخۆی فەڕانسە، جووتیارانی ناڕازی بە بەستنی گەورەڕێی نێوان فەڕانسە و ئیسپانیا، لەئاست سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێمانۆئێل مەکرۆن، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کاربەدەستانی پاریس پێشتر کۆبوونەوەی ئێعتڕازی ڕێگەپێ نەدراویان قەدەغە ڕاگەیاندبوو، لەبەر ئەوەیکە یەکێتیی هاوئاهەنگی جووتیارانی دێهاتەکان، داوای لە جووتیاران کردبوو لە ڕێکەوتی ٥ی ژانوییە، شاری پاریس گەمارۆ بدەن و خوازیاری چاوپێکەوتن لەگەڵ “فرانسوا بایرۆ” سەرۆک وەزیران و “ئانی ژنوار” وەزیری کشتووکاڵ ببوون.