فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی جووتیاران لە بەرامبەر پێشانگای کەشاوەرزی پاریس
شەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۲   |  24-02-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە جووتیارانی ناڕازی رۆژی شەممە ٥ی ڕەشەممە لە بەرامبەر پێشانگای کەشاورزی پاریس دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لەحاڵێکدا بەڕێوەچووە کە ئێمانۆئێل مەکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕانسە، بەر لە کرانەوەی ئەم پێشانگایە، لەگەڵ یەکێتی جووتیاران دیداری کردبوو. جێگای ئاماژەیە، لەماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، جووتیارانی فەڕانسەوی لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی ئاستەنگییەکانی یاسا و ڕێساکانی ئیداری و ژینگەیی، گوشاری هاوردەکاران و دابەزینی داهاتیان، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و بە سەدان تراکتۆر و کەرەستەی گواستنەوەی دیکە، جادەکانی سەرەکی شاری “پاریس”یان بەستووە. شایانی باسە، جووتیاران لە زۆربەی وڵاتەکانی یەکێتی ئۆرووپا لەماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا لەئاست، گرانی سووتەمەنی، کود و هاوردەکردنی بەرهەمی هەرزانی جووتیاران لە ئۆکڕاینەوە، هاتوونەتە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. ئەم ناڕەزایەتییانە سەرەتا لە فەڕانسەوە دەستی پێکرد و دواتر جووتیارانی وڵاتەکانی وەک ئیسپانیا، لەهێستان، ڕۆمانی و ئاڵمان، بەم ناڕەزایەتییانەوە پەیوەست بوون.