ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی بانکی سادرات لە تاران
شەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۴   |  31-05-2025

کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی بانکی سادرات، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی جۆزردان، لەئاست کارکردی سندووقی “ئاتیە”، لە بەرامبەر نووسینگەی ئەم ناوەندە لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان دەڵێن: ئەم سندووقە لە ماوەی ٣٤ ساڵی ڕابردوودا، بە شێوەی مانگانە پارەیەکی لەژێر ناوی “سەرمایەگوزاری درێژماوە” لە حقووقی کارمەندەکان کەم کردووەتەوە، بەڵام ئێستا لە دانی قازانجی سەهامدارانی ئەم پڕۆژەیە، خۆدەبوێرێ. ناڕازییان هەروەها دەشڵێن: ئێستا کە حەقی خۆمان دەوێت، سندووقی ئاتیە نە وەڵامدەرەوەیە و نە پەرداختی هەیە. ئایا ئەمە ناوی پشتیوانی لە خانەنشین کراوانە یان بەتاڵان بردنی ڕەنجی ئێمەیە.