فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سەنعەتی نەوت لە تاران
یەکشەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۳   |  17-11-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سەنعەتی نەوت، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشێن کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لەبەرامبەر شیرکەتی نەوتی تاران لە شەقامی حافز، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.