ناڕەزایەتیی خوێندکارانی خەوتنگەی زانکۆی تاران
چوارشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۴   |  03-09-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشی کوڕانە و کچانەی خەوتنگەی زانکۆی تاران، بە وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی، لەئاست پەسەندکراوەی نوێی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەم زانکۆیە، ناڕزایەتییان دەربڕی.
بەوتەی خوێندکارانی ناڕازی، بەپێی ئەم پەسەندکراوەیە، خوێندکارانی کارناسی تێرمی ١٠، خوێندکارانی کارناسی باڵا تێرمی ٦ و تەنانەت پسپۆڕی، بۆ مانەوە لە خەوتنگە دەبێ لە کۆمیسیۆنی حاڵەتە تایبەتەکان ئیزن وەرگرن.