ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆی زانستی پزیشکی شیراز
یەکشەممە ۲۱-۰۲-۱۴۰۴   |  11-05-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، خوێندکارانی زانکۆی زانستی پزیشکی شیراز، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی گوزەران و لەخوارەوەبوونی کوالێتی خواردنەکانی ئەم زانکۆیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، خوێندکارانی ناڕازی بە دانانی سینی خواردنەکانیان لە سلف سرویسی ئەم زانکۆیە و ئاماژە بە ژەمە خواردنەکانی بێ کەڵک و بێ سود، ڕایانگەیاند کە کاتێک هیچ سەرنجێک بە دۆخی ئێمە نادەن، ئێمەش هیچ ڕێگایەکمان جگە لە دربڕینی ناڕەزایەتیی بۆ نامێنێتەوە.