ناڕەزایەتیی خەڵکی ئابدانان لەئاست کوژرانی حکوومەتی بامشاد سولەیمانخانی
هەینی ۱۲-۰۳-۱۴۰۲   |  02-06-2023
شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ١٢ی جۆزەردان، خەڵکی شاری ئابدانان لە ئیلام لە ناڕەزایەتیی بە کوژرانی حکوومەتی “بامشاد سولەیمانخانی”، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم ناڕەزایەتییە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بەشێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە هاووڵاتییان کردووە و بەهۆیەوە، زیاتر لە ١٠ کەس بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیە، بامشاد سولەیمانخانی ٢١ ساڵ تەمەن و خوێندکاری بواری میکانیک کە لە شاری دێهلۆران دەژیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردان، بەدوای ئازادکرانی لە زیندان و ناجێگیر بوونی دۆخی تەندووستی، گوازترایەوە بۆ نەخۆشخانە و سەرئەنجام ڕۆژی ٧ی جۆزەردان گیانی لەدەستدا.