ناڕەزایەتیی خەڵکی ئیلام سەبارەت بە تێکدانی ژینگەی “بانکوڵ”
یەکشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۲   |  07-05-2023
ڕۆژی شەممە ١٦ی گوڵان، سەدان کەس لە چالاکانی ژینگەپارێز، ئەندامانی یانەکانی وەرزشی و شاخەوانی، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و خەڵکی پارێزگای ئیلام ، لە ناڕەزایەتی بە تێکدان و کاولکردنی ژینگەی ناوچەی ”بانکوڵ” لەلایەن ڕژیمەوە، کۆبوونەوە.
بەشداربووان لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا بە دروستکردنی بازنەیەکی مرۆیی، سەبارەت بە تێکدانی ژینگەی ئەو ناوچەیە، کاردانەوەیان نیشان دا.
پرۆژی مەیدانی گاز لە ”بانکوڵ” بە مەبەستی تێکردن و پاشەکەوتی گاز، بووەتە هۆی کاولکاریی بەربڵاوی ژینگە و لەنێوچوونی داربەڕووەکان لەو ناوچەیە.