ناڕەزایەتیی خەڵکی سەبزەوار بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان
شەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۴   |  20-09-2025

شەوی ڕابردوو ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٤، گەنجان و لاوانی سەبزەوار لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەمشارە بە وتنەوەی درووشمی دژە دەوڵەتی، تووڕەیی و ناڕەزایەتیی خۆیان لەئاست بارودۆخی نالەباری ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی ناوخۆی وڵات دەربڕی.
پێویستە بوترێ کە ئەم جووڵەیە، هێمایەکە لە بێ متمانەیی و تووڕەیی گشتی لەدژی دەسەڵات و سیاسەتەکانی. شایانی باسە، گەنجانی سەبزەوار بە وتنەوەی درووشمی “مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی” و بە نیشانەی ئێعتڕاز، چەندین زبڵی خاشاکیان ئاگر تێبەرداوە.