ناڕەزایەتیی خەڵکی شاری سنە بە کەمبوونی خزمەتگوزاری لەئاستی ئەمشارە
سێشەممە ۲۱-۰۵-۱۴۰۴   |  12-08-2025

کۆمەڵێک لە دانیشتووانی شارۆچکەی وەحدەتی سنە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شۆڕای شاری سنە، لەئاست کەمبوونی ئیمکاناتی رفاهی و نەبوونی مودیریەت لە دابین کردنی خزمەت گوزاری شاری، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ناڕازییان لەم کۆبوونەەیەدا، خوازیاری قیرەتاو کردنی شەقام و کوڵانەکانی سەرەکی ئەم شارۆچکەیە و هەروەها کۆکردنەوەی زبڵەکان بوون. شایانی باسە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو و بەدوای گۆڕانکاری لە پێکهاتەی بنەڕەتی شوڕای شاری سنە، ناڕەزایەتییەکان پەرەیسەندووە، بەڵام هەتا ئێستا، ئەندامانی شوڕای شار هیچ کاردانەوەیەکیان لەئاست خواستەکانی خەڵک نیشان نەداوە.