فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی خەڵکی هولەند بە هەناردە کردنی پارچەی یەدەکی فڕۆکەی ئێف ٣٥ بۆ ئیسڕائیل
یەکشەممە ۱۵-۰۴-۱۴۰۴   |  06-07-2025

کۆمەڵێک لە خەڵکی هۆلەند، ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە شاری “پاپێن درخت” دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاست  هەناردە کردنی پارچەی یەدەکی فڕۆکەی ئێف ٣٥ بۆ ئیسڕائیل لە لایەن شیرکەتی “جی کا ئێن فۆکێر” ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان لە گۆڕەپانی ناوەندیی ئەمشارە بەرەو کارخانە و نووسینگەی شیرکەتی “جی کا ئێن فۆکێر” ڕێپێوانیان کردووە. شایانی باسەن ناڕازییان لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد کە لەسەریان نووسرابوو “ئێمە هەموومان فێلێستینین” و “هاوکاری لەگەڵ ڕژیمی ئاپارتایدی ئێسڕائیل ڕابگرن”، لەئاست سیاسەتی هەناردەکردنی پارچەی یەدکی فڕۆکەی ئێف ٣٥ بۆ ئیسڕائیل کە دژبە خەڵکی غەززە بەکار دەهێنرێ، ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها لەم ڕێپێوانە ئێعتڕازییە، ناڕازییان بە وتنەوەی درووشمی “فۆکێر، پشتیوانی لە کۆمەڵکوژی ڕابگرە”، “شەرم بکە، دەستت بە خوێنی خەڵک تێوەگڵاوە”، “فێلێستین ئازاد بکەن” و “مەرگ و نەمان بۆ سپای ئیسڕائیل”، ئەم شیرکەتەیان بەهۆی بەشداری لە کۆمەڵکوژی ئیسڕائیل لە غەززە، تاوانبار کرد.