ناڕەزایەتیی خەڵکی وەرزەنە بە دەستبەسەر کرانی جووتیاران لە لایەن هێزەانی ڕژیم لەمشارە
یەکشەممە ۳۱-۰۱-۱۴۰۴   |  20-04-2025

ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە جووتیاران و خەڵکی شاری وەرزەنە، لە کاردانەوە بە دەستبەسەر کرانی نایاسایی چەند کەس لە جووتیارانی ناڕازی، لە بەرامبەر فەرمانداریی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان بە وتنەوەی درووشم، خوازیاری ئازادکرانی خێرا و بێشەرتومەرجی جووتیارانی دەستبەسەر کراو بوون و داوایان لە بەرپرسانی دادوەری ڕژیم کردووە کە بەجێگەی سەرکوتی خەڵک، وەڵامدەرەوەی قەیرانی کەم ئاوی لەمشارە، جیایی خستن و ناکارامە بوونی بەرپرسان لەئاست پێڕانەگەیشتن بە سەرچاوە سرووشتییەکان، بن.