ناڕەزایەتیی خەڵک لەئاست نەبوونی خزمەتگوزاری لە ئیلام
دوشەممە ۳۰-۰۵-۱۴۰۲   |  21-08-2023
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، خەڵکی شاری ئیلام لەئاست نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی شەقامەکان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان کە لەئاست نەبوونی خزمەتگوزاری لەلایەن شارەداریی و خراپ بوونی شەقامەکان و هەروەها بارودۆخی نالەباری ئیسفاڵتی جادەکان، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە، لەگەڵ دەخالەتی هێزەکانی سپا بەرەوڕوو بوونەتەوە و دەوترێ ئەم هێزانە بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر خەڵک.