ناڕەزایەتیی سەرتاسەریی مامۆستایانی ئێران
شەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۰   |  29-01-2022
ڕۆژی شەممە ٩ی مانگی ڕێبەندان لە زۆربەی شارەکانی ئێران مامۆستایان لەپێناو وەدیهاتنی خواستەکانیان لە چوونەسەوە بۆ سەر کلاسەکانی دەرس خۆیان بوارد.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، مامۆستایان لە ناڕەزایەتی بە پەسندکرانی ناقسی گەڵاڵەی ڕیزبەندی مامۆستایان و بەڕێوەنەچوونی لەلایەن دەوڵەت، بایەخ نەدران بە گەڵاڵەی هاوسانبوونی خانەنشینکراوان، بەکردەوەدەرنەهاتنی ماددەی ٦٤ی یاسای بەڕێوەبەریی خزمەتگوازریی ئێران، نەبوونی پەروەردەی بەخۆڕایی و سەرەنج نەدان بە ئەسڵی ٣٠٠ یاسای بنەڕەتی، نەدارانی پاداشتنی کۆتایی خزمەتی ساڵی ١٤٠٠، ڕێگری لە دامەزراندنی مامۆستایان خەریدی خەدەماتی ئەم کۆبوونەوەیان بەڕێوەبردووە و خوازیاری ئازادیی گشت مامۆستایان بەندکراو بوون.