ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۴   |  28-04-2025

ڕۆژی دووشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی سنە، تەورێز، ئیسفەهان، کرماشان و ئیلام، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.
ئەم کۆبوونەوانە لەدرێژەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات بەڕێوەچوو کە تێیدا خوازیاری وەدیهاتنی مافە پێشێل کراوەکانیان، پێڕاگەیشتن بە حقووق و مەزایای دواخراویان و کۆتایی هێنان بە گەندەڵی و دزی لە پێکهاتەی بەڕێوەبەرایەتیی شیرکەتی مۆخابەرات بوون.