ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوان و موعەلیمان لە چەندین پارێزگای ئێران
دوشەممە ۲۹-۰۲-۱۴۰۴   |  19-05-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوان و موعەلیمانی پارێزگاکانی گولستان، گورگان، یەزد، قەزوێن و ئەراک، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ئێعتڕازی لە بەرامبەر بینای ئیدارەی ئاموزش و پەروەرشی ئەم پارێزگایانە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
هەرلەم پێوەندەدا، خانەنشێن کراوان و موعەلیمانی پارێزگای کرماشان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی ئاموزش و پەروەرشی ئەم پارێزگایە، لە ناڕەزایەتیی بە دۆخی سندووقی پاشەکەوتی موعەلیمان و نەدرانی مافی خاوەندەرایەتی پێیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.